تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 12:03 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترەمپ نەخۆشخانەی جێهێشت و سەردانی لاگرەکانی کرد

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، شەوی ڕابردوو یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەم، نەخۆشخانەی واڵتر ڕیدی بەجێهێشت، بەمەبەستی سەردانکردنی ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی دەکەن.

 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی سەردانکردنی ئەو کەسانەی پاڵپشتیی دەکەن و لەدەرەوەی نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید کە ترەمپی تێدا چارەسەر دەکرێت کۆبوبوونەوە، بۆ ماوەیەکی کەم نەخۆسخانەکەی بەجێهێشت.لەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بە ماسکێکی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کە ڕەنگەکەی ڕەشە دەردەکەوێت، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە سڵاو لەە کەسانە دەکات کە هاتوونەتە دەرەوە بۆ پاڵپشتیکردنی.

  لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکەدا کە دۆناڵد ترەمپ کەمێک بەر لە چوونە دەرەوەی لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە دەڵێت، "لە نەخۆشخانە دەچمە دەرەوە بۆ سەردانکردنی ئەوانەی بۆ پاڵپشتی کردنم لەبەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەتەوە".

پێشتر لە ڕۆژی هەینیدا پزیشکەکەی کۆشکی سپی، شون بی، ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنی دۆناڵد ترەمپدا کەمبووەتەوە و پێویستی بە چاودێری چڕ هەیە، دواتر لە ڕۆژی یەکشەممەدا ڕایگەیاند کە "دۆخی دۆناڵد ترەمپ باشە".

سەرپەیڤ