تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 02:42 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئازەربایجان

«سێرگی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی، «یەهون پێرامۆڤ»، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دامەزرانی ھەرچی خێراتری ئاگربەست لە قەرەباغ .

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند: ڕۆژی دوشەممە، «لاڤرۆڤ» و «بیرامۆڤ» وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئازەربایجان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنی ناوچەی ململانێکانی کێشەی قەرەباغ ئەنجام داوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، «لاڤرۆڤ»نیگەرانیی گەورەی وڵاتەکەی لە دوژمنایەتییە بەردەوامەکانی نێوان ئەرمەنی و ئازەرییەکان و زیادبونی ژمارەی قوربانییەکانی ناو هاوڵاتیانی مەدەنیی دەربڕیوە.

«لاڤرۆڤ» وتوشیەتی: ڕوسیا لەگەڵ دو سەرۆکەکەی تری گروپی مینسک ( ئەمریکا، فەرەنسا) لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپا (OSCE)، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ  دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانوستانی نێوان لایەنە ناکۆکەکان. لەو روەشەوە ڕوسیا بەبەشداریی سەرۆکەکانی گروپی مینسک ، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیان دوپاتکردوەتەوە .

رۆژی ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵ، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان لەسەر کێشەی قەرەباغ سەری هەڵدایەوە.

سەرپەیڤ