تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «کامیلا ھەریس» لە ھەڵوێستی دژی بەرجامیی دەوڵەتی ترەمپ

سێناتۆری ئەمریکی و جێگری پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە ھەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە لەمەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کامیلا ھەریس» سێناتۆری ئەمریکی و جێگری »جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا  ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی لە دیپەتێکی ھەڵبژاردن لەگەڵ «مایک پێنس» یاریدەری «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: لە بەر ھەڵوێستی یەکلایەنە خوازانەو گۆشەگیرانەی ترەمپ لە بەرجام کشاینەوە.

«کامیلا ھەریس» ھەروەھا لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی دەوڵەتی ترەمپ لەم بوارەدا وتی: جەماوەری ئەمریکا گەورەترین دۆش دامانی دەوڵەتیان بە چاوی خۆیان بینی.

ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوی لەشکریانی ئەمریکی لەمەڕ تیرۆری «سەردار قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش وتی: کاردانەوەی ئێران زەبرکەوتن لە مێشکی لەشکریانی ئەمریکای لێ کەوتەوە ، کەچی ترەمپ حاشای لێ دەکات.

«ھەریس» لە بارەی ھەڵاواردنی ڕەگەزی لە ئەمریکاو ھەڵس و کەوتی ڕق لە دڵانەی پۆلیس لەگەڵ ڕەش پێستەکانیش، ئاماژەی کردە شێوازی کوژرانی «جۆرج فلۆید»و وتی: جەماوەری ئەمریکا خۆپیشاندانیان وەڕێ خست ھەتا بەرامبەر بە نادادگەری ناڕەزامەندی دەرببڕن.

سێناتۆری دیموکراتی «کەڵیفۆڕنیا» ڕەخنەی لە قەدەغەی چوونی موسڵمانان بۆ ئەمریکاش گرت و وتیشی: ئەمە بەشێکە لە خووخدەی ترەمپ.

«کامیلا ھەریس» جەختی کرد کە، «ترەمپ» تەنانەت بەرنگاری٧٠ ملوێن ئەمریکی بووەوەو ئامادە نەبوو ئەوانەی وا ڕەگەزی سپییان پێ فەرزترە ئیدانە بکات.

ئەم سێناتۆرە دیموکراتە ھەروەھا لە سیاسەتەکانی ترەمپ و شەڕە بازرگانییەکەی لەگەڵ چین و ڕێمخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ)ش ڕەخنەی گرت.

لە لایەکی دیکەشەوە، «مایک پێنس»ی یاریدەری «دۆناڵد ترەمپ»یش دەستی کرد بە پاسا ھێنانەوە بۆ کرداری تاوانکارانەی لەشکریانی ئەمریکی لەمەڕ تیرۆری «سەردار قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و وتی: دەوڵەتی باراک ئوباما سەرۆک کۆماری پێشوو ٨/ ١  ملیارد دۆلاری دا بە ئێران.

«پێنس» ھەروەھا وێڕای دووپات کردنەوەی وتەکانی ترەمپ بانگەشەی کرد کە بەرلە کۆتایی ئەمساڵی ٢٠٢٠ ملوێنان ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا دابەش دەکرێت.

ناوبراو لە بارەی خۆپیشاندانی دژی ڕەگەزپەرستیش وتی:متمانەی بە سیستێمی دادەڤانیی ئەمریکایە. وتیشی لە بارەی «جۆرج فلۆید»ەوە دادگەری دەبێ ڕەچا بکرێت بەڵام نابێ بکرێتە بیانوویەک بۆ سەرھەڵدان و ئاژاوەو تاڵان و بڕۆ.

یاریدەرەکەی ترەمپ لە وەڵامی ئەمەی کە «ترەمپ» گەلێک جار خۆی بە پابەندی گواستنەوەی دەستەڵات نەزانیوە، باسی گزیکاری لە ھەڵبژاردنی ھێنایە ئاراوەو وتیشی: لەگەڵ ئەمەش دا دڵنیایە کە ترەمپ بۆ ماوەی چوارساڵی دیکەش ھەڵدەبژێردرێت. 

دیبەیتەکەی «پێنس» و «ھەریس» دوای دیبەیتەکەی «دۆناڵد ترەمپ»و «جۆ بایدێن» بەڕێوە چووە.

 

سەرپەیڤ