تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 09:35 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی ترەمپ دژی «کامیلا ھەریس»

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، یاریدەری پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دا بە درۆکردن تاوانبار کرد.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوز وتی: «کامیلا ھەریس» یاریدەری «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەو دیبەیتەدا ئابڕووبەرانە دەرکەوت. 

ترەمپ وتیشی: «کامیلا ھەریس» کۆمۆنیست و چەپ لایەنتر لە «بێڕنی سەندێرز»ی سێناتۆری ئەمریکییە.

بە قسەی ترەمپ، مایک پێنس ئەو دەعبایە واتە ێکامیلا ھەریس»ی لە دیبەیتەکەدا تێک شکاند.

«کامیلا ھەریس» ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی لە دیبەیتێکی ھەڵبژاردن لەگەڵ «مایک پێنس»ی یاریدەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: لە بەر ھەڵوێستی یەک لایەنەخوازانەو گۆشەگیرانەی ترەمپ لە بەرجام کشاینەوە.

سەرپەیڤ