تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری قڕقیزستان بۆ وازھێنان لە دەستەڵات

سەرۆک کۆماری قڕقیزستان ئامادەیی خۆی بۆ وازھێنان لە دەستەڵات ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، « سوورونبای جین بیکۆڤ» وتوویەتی کە ھەرکات دەوڵەت بۆ پڕبوونەوەی بۆشایی دەستەڵات لە قڕقیزستاندا پێکھات دەستبەجێ وازلە پۆستەکەی دێنێ.

ئەم بڕیارەی سەرۆک کۆماری قڕقیزستان دوای ئەوە دێت کە «کبات بیک برۆنۆڤ»ب سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش ڕۆژی سێ شەممە دوای بشێوییەکانی ھەڵبژاردن لە فڕقیزستان لە پۆستەکەی کشایەوە. 

ڕۆژی یەکشەممە بە ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی قڕقیزستان، لایەنگرانی ئەو لایەنانەی دەنگیان نەھێنا بە خۆپیشاندان لە شەقامەکانی پێتەخت بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە ناڕەزامەندییان دەربڕی و پەلاماری کۆشمی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەیان دا.

ھەرلەم کاتەدا لێژنەی ھەڵبژاردنی قڕقیزستانیش ڕۆژی سێ شەممە دوابەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و بشێوی، دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەڵوەشاندەوە.

سەرپەیڤ