وشداریی فەڕه‌نسا بە تورکیا
فڕه‌نسا نیگه‌رانی خۆی له ناردنی که‌شتی گه‌ڕانی "oruc Reic"ی تورکیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی که به‌شێکه له سنوری وڵاتی یۆنان و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته کرد، خۆیان له بێزارکردنیان بپارێزن.
ئه‌نیس فۆن دێر مۆل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامە نووسی دارایگه‌یاند، "نیگه‌رانین له‌و هه‌وڵه‌ی که تورکیا که‌شتی گه‌ڕانی "oruc Reic"ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌ک کردوه ڕاسته‌وخۆ له نزیک دورگه‌کانی کاستیلۆریزۆ و وردودۆسی یۆنان نزیک بوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "چاوه‌ڕوانده‌که‌ین تورکیا پابه‌ندییه‌کانی جێبه‌جێبکات، دور بێت له هه‌ر بێزارکردنێکردنمان و به‌ڵگه‌ی ورد له‌سه‌ر ویستی خۆی بۆ دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ته‌ندروست پێشکه‌شبکات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا باسی له‌وه‌شکرد، رۆژی یه‌ک-ی (تشرینی یه‌که‌م/10)ی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به ڕوونی داوای له تورکیا کرد کاری تاکلایه‌نه ئه‌نجام نه‌دات که پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بێت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مافی سه‌روه‌ری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا پێشێل بکات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه که‌شتی گه‌ڕان "oruc Reic"ی به‌نده‌ری ئه‌نتاڵیای به‌جێهێشت بۆئه‌وه‌ی له 12 تا 22ی (تشرینی یه‌که‌م/10) ده‌ست به ئۆپراسیۆنێکی گه‌ڕان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات.