تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 08:32 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیا : بە تەواوی پابەندین بە پاراستن و ڕاپەڕاندنی بەرجامەوە

نوێنەرایەتیی ئاڵمانیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی کرد، بەرلین ھێشتاتش پابەندە بە پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکمەو تەواوی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەو ڕێککەوتنی بەرجامەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، نوێنەرایەتیی ئاڵمانیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پەیامێکدا وێڕای دووپات کردنەوەی ئەم بانگەشەیەی کە بەرلین ھێشتا پابەندە بە  پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکمەو تەواوی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی  ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە، لە ھەنگاوی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی ڕادەی بەپێنمەندییە بەرجامییەکانی نیگەرانیی دەربڕی.

یەکێتیی ئەورووپاو ترۆئیکای ئەورووپیی «ئاڵمانیا، بریتانیاو فەرەنسا» دوای کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنیان دا کە وێڕای دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئەم ڕێککەوتنە بپارێزن ، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان لە ڕووی کرداییەوە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دەست نەکەوتووە. لە ئاوا ھەل و مەرجێکیش دا ئەنجومەنی باڵای ئاسیایشتی نیشتیمانیی ئێران ھەشتەمی مای ساڵی ٢٠١٩ لە ساڵگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند: بەڵێنەمەندییە بەرجامییەکانی بە پێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاو بە ھەنگاو کەمتر دەکاتەوە ھەتا لەنێوان بەڵێنمەندییەکان و مافی ئێران ھاوسەنگییەک دامەزرێت.

دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوی پێنجەم و کۆتایی کەم کردنەوەی بەڵێنەمەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بەرجام ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ