تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • دوئێلی تەلەفزیۆنیی ترەمپ و بایدێن لە دووھەمین دیبەیت دا

دوای ئامادەیی ڕاگەیاندنی پاڵێوراوانی کۆماریخوازان و دیموکراتەکان بۆ بەڕێوە بردنی دووھەمین دیبەەیتی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠، لە ئێستادا بڕیارە ئەم دیبەیتە بە شێوەی دوئێلی تەلەفزیۆنی و بە جیا لە یەک بەڕێوە بچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرەنساوە، دووھەمین دیبەیتی ھەڵبژاردنی ترەمپ و بایدێن دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە شێوەی ھاوکات لە دوو کەناڵی تەلەفزیۆنیی جیاوازەوە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی بەرنامەی ڕاگەیەندراوی دیبەیتەکە، بڕیار وایە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن بی سی»و  بایدێنی خەنیمی دیموکراتیشی لە کەناڵی «ئەی بی سی» ئامادە ببن و لەوێوە ھەمیسان پێکەوە ھەڵشاخێن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئێن بی سی نیوز»  ئامادە بوونی ترەمپ لەم کەناڵەوە بڕیارە لە «مەیامەی» ئەنجام بگرێت و ئینجا بایدێنیش لە «فیلادیلفیا»وە بەشداریی بەرنامە تەلەفزیۆنیەکەی کەناڵی «ئەی بی سی نیوز» دەکات.

بەڕێوە بەرانی ڕدووھەمین دیبەیتی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ڕایانگەیاندووە کە سەرەتا بڕیار وا بوو ئەم دیبەیتە لە بەر ھێندێک ھۆکاری ئاسایشتی لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بەڕێوە بچێت، کەچی ترەمپ لەگەڵ وەھا دیبەیتێکدا نەبوو.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە بەشی تەندروستیی کۆشکی سپی و «ئانتۆنی فائوچی» لەوە دڵنیا بوونەتەوە کە ترەمپ ئیدی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کەس ناگوازێتەوە.

دووھەمین دیبەیتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا لە کاتێکدا بڕیارە بەڕێوە بچێت کە دەرەنجامی ڕاوەرگرتنە تازەکان وا دەردەخەن کە بە نزیک بوونەوەی دوایین قۆناغەکانی ململانێی سەرۆک کۆمازرەتی لە ئەمریکا، مەودای لە پێشەوە بوونی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە گەڵ «دۆناڵدترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئێستاو پاڵێوراوی کۆماریخوازان بۆ لەسەدا حەڤدە ھەڵکشاوە.

ھەتا ئێستتا ملوێنان دەنگ ڕژاوەتە سندوقەکانی دەنگدانەوەو کۆماریخوازان نیگەرانی شکست ھێنانن لە ململانێکانی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجومەنەکانی سێناو نوێنەران دا.

سەرپەیڤ