تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 11:18 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئەمریکا لەگەڵ پرسی کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران ژیرانە بجوڵێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵگیرانی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران، ھیوداریی دەربڕی کە ئەمریکا دوای ١٨ی ئۆکتۆبەر ژیرانە بجوڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ماریا زاخارۆڤا» ھەروەھا وتیشی: ڕووسیا سوورە لە سەر ڕاپەڕێمدرانی تۆکمەوتەواوی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت و ڕێککەوتنی بەرجام.

قەدەغەی ھاوپەیوەند بە فرۆشی چەکەمەنی بە ئێران بە پێی بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ کۆتایی پێ دێت.

ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا ئئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار ھێنا بۆ درێژەکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران، کەچی ئەو ھەوڵانەی شکستی ھێنا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەمریکا ناتوانێ لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران کەڵک وەربگرێت.

سەرپەیڤ