تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • تۆقینی لۆبیی زایونیزم لە ئەمریکا لە بەر ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران

ڕێکخراوەیەکی لایەنگری ڕژێمی زایونی لە ئەمریکا وێڕای نیگەرانی دەریڕین لە ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران، یەکشەممەی داھاتووی بە «ڕۆژی خەمباری» وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دەیڤید ھەریس» بەڕێوەبەری «لێژنەی جولەکەکانی ئەمریکا» کە لەو لۆبیانەی زایونیزم لە ئەمریکادایە، ١٨ ی ئۆکتۆبەری کە ڕۆژی کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێرانە، بە ڕۆژێکی ھەرە  دڵتەزێن و خەمبار بۆ ئاسایشتی جیھانی ناودێر کردو وتیشی: ئێران ئا لەو ڕۆژەوە ئیدی بۆی ھەیە بە بێ پێشێل کردنی بەرجام یان بەرتەسکییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بە شێوەی یاسایی و ئاسایی دەست کات بە کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ.

قەدەغەی ھاوپەیوەند بە کڕینی چەک و چۆڵ بە ئێران بە گوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت یەکشەممەی داھاتوو ١٨ی ئۆکتۆبەر ھەڵدەوەشێتەوە.

سەرپەیڤ