تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی ئاگربەسی نوێ لە نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان

ئەرمەنستان ئێوارەی شەممە ھەواڵی رێکەوتنی ئاگربەسی نوێ لە گەڵ کۆماری ئازەربایجانی راگەیاند .

ھەواڵدەریی رۆیتێرز رایگەیاند  ئەم ئاگربەسە لە کاژێر سفری رۆژی 18 ی ئوکتوبرەوە دەست پێدەبێت . 

ئەم ئاگربەسە لە کاتێک دا رادەگێندرێ کە سەرلەبەیانیی شەممە رێککەوتنی ئاگربەسی نێوان ئازەرباجیان و ئەرمەنستان لەسەر ناوچەی کێشەلەسەری قەرەباغ بە نێوبژیوانکاریی مۆسکۆ وەدەست ھات بەڵام تەنیا چەند کاتژمێر دوای جێبەجێ کرانی، ئێرەوان و باکو بێ لاکردنەوە لە بەڵێنی خۆیان ، پەلامارەکانیان دەسپێکردەوە . 

پێکدادانی تازە لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ سێپتامبەرەوە لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەستی پێکراوە کە ھەرواش بەردەوامەو ھەتا ئێستا کۆمەڵێکیش لە ھەردووک لا کوژراون و یان بریندار بوونە.

ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان و دەست پێ بوونی دانوستان لەنێوان یەریڤان و باکویان کردووە.

سەرپەیڤ