له واشنگتۆن : خۆپێشاندان دژی بڕیارێکی دۆناڵد تڕەمپ
له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌زاران هاوڵاتیان کۆبونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ستایشی رۆس بادر جینسبێرگ، دادوه‌ری کۆچ‌کردوی وڵاته‌که‌یان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رامبه‌ر دیاریکردنی ئه‌یمی کۆنی بارێت وه‌ک جێگره‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره ده‌رببڕن.
بە بڕیارێکی دۆناڵد تره‌مپ، لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی دیموکراته‌کان، ڕۆژی 22 ی (تشرینی یه‌که‌م/10)، له‌واده‌ی خۆیدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدکردنی ئه‌یمی کۆنی بارێت وه‌ک دادوه‌ری تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پارێزگاران ئه‌نجامده‌دات، له‌کاتێکدا دێت هه‌ڵبژاردنی سێی (تشرینی دوه‌م/11)ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته نزیکده‌بێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاری واشنتن به رێپێوان و به‌ره‌و ده‌رگای سه‌ره‌کی دادگای باڵای وڵاته‌که‌یان رۆیشتن، توڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان له ئامانجی ئاشکرای کۆماریه‌کان بۆ دیاریکردنی کاندیدی دادوه‌ری باڵای تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌ربڕی و داوایانکرد، ئه‌و بڕیاره رابگیرێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندید دیاری بکرێت.پێشتر و له ساڵی 2016دا، خۆپیشانده‌ران ره‌تیانکردبوه‌وه، مێریک گارلاند، کاندیدی باراک ئۆباما سه‌رۆکی پێشوی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن، له‌کاتێکدا شه‌ش مانگی مابو بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016.