تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌فغانستان ده‌یان کوژراو و برینداری لێده‌که‌وێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ ویلایه‌تی غور له‌و وڵاته‌ تا ئێستا 10 کوژراو و 70 برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

تاریق ئارین وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ شاری فیروز کوه‌ له‌  ناوه‌ندی ویلایه‌تی غور، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان 10 که‌س کوژراون و 70 که‌سیش برینداربوون.

 تا ئێستا هیچ که‌س و گرووپێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

سەرپەیڤ