تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان لە 40 میلیۆن لایدا

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبونەوە و کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 40 ملیۆن و 282 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 30 ملیۆن و 120 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

 

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 40 ملیۆن و 282 هەزار و 478 کەس، لەو ژمارەیەش 30 ملیۆن و 120 هەزار و 598 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و 118 هەزار و 328 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەم دێت کە تیایدا 8 ملیۆن و 387 هەزارو 799 کەس توشی کۆرۆنا بون، هیندستانیش بە تۆمارکردنی 7 ملیۆن و 550 هەزار و 273 بە پلەی دوەم  دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

 لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی توشبوان لە ئێران تۆمارکراون، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 530 هەزار و 380 توشبو، 427 هەزار و 400 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 30 هەزار و 375 کەس.

سەرپەیڤ