تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • کاربەدە ستێکی ڕووسیا ڕوو لە پەمپێئۆ: ڕووسیا بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکات

یاریدەری نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەو گوڕەشەکانی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی بازرگانی لەگەڵ ئێران وتی: مۆسکۆ سەرباری ھەڕەشەوگوڕەشەکانی واشێنگتۆن لە سەر بازرگانی کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «دیمیتری پۆلیانێسکی» لە توییتێردا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا ناتوانێ بە ڕووسیاو یان وڵاتانی دیکە بڵێ چی بکەن و چی نەکەن، داوای لە واشێنگتۆن کرد کە واز لە گێڕانی ڕۆڵی «پۆلیسی جیھان» بھێنێ.

«پۆلیانێسکی» وتیشی: ڕووسیا خەریکی سات و سەوداو بازرگانی کردنە لەگەڵ ئێرانداو ئەم کارەش بەردەوام دەکات.

«مایک پەمپێئۆ» شەوی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی دوو کەس و شەش کۆمپانیای چینیی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا ڕایگەیاند: ھەر وڵات و کەس و یان کۆمپانیایەک کە لەگەڵ کۆمپانیای کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاری بازرگانی بکات بەرەوڕووی مەترسیی بایکۆت دەبێتەوە.

سەرپەیڤ