تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 13:32 Asia/Tehran
  • عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا: ھەڵوێستی ئێران لەمەڕ داکۆکی کردن لە ڕەوتی ئاشتی بۆ ئەفغانستان گرینگە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوێستی ئێران لەمەڕ داکۆکی کردن لە ڕەوتی ئاشتی بۆ ئەفغانستان گرینگە، پێی داگرت: ئێران دەتوانێ وەکو وڵاتێکی دراوسێ، ڕۆڵێکی گرینگ لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان بگێڕێت.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان کە سەردانی تارانی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەتوانێ یارمەتیی بەرەوپێش چوونی ڕەوتی ئاشتی و دانوستانەکان بدات،وتیشی: لە پرس و ڕاوێژە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان ، ھەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەفغانستان گرینگە.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا بە دەربڕینی ئەمەی کە جەماوەری ئەفغانستان خوازیاری دابین کرانی ئاشتییەکی پاوەجێ و ھەروەھا پاراستنی ئەو دەستھاتانەن کە قوربانییان بۆ داوە، وتیشی: بەختەوەرانە لەم بوارەدا ھەڵوێستەکانی ئێران و ئەفغانستان لێک نزیکن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان لە بارەی دوایین ڕەوشتی بەڵگەنامەی تۆکمەی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئەفغانستانیش وتی: گەشە پێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان بە قازانجی ھەردووک وڵاتە، ھەر بۆیە لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییە لە سەر بەڵگەنامەی تۆکمەی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات کاری زۆر کراوەو لەم بوارەدا بەرەوپێش چوونیشمان ھەبووە.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ دیداروڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەردانی تارانی کردووە.

سەرپەیڤ