تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سوکایەتی کاربەدەستانی فەڕەنسی بە کەسایەتی پیرۆزی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.خ )شەرمەزار کرد

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا لێدوانە قێزەوەنەکانی کاربەدەستانی فەرەنسی لەدژی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.س) ی بە توندی مەحکوم وشەرمەزار کرد.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەم بەیاننامەیەدا بە شەرمەزار کردنی سوکایەتی کردنی  ھەندێ میدیا وکاربەدەستی فەرانسی بە  کەسایەتی  پیرۆزی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام وتی: بەردەوام بوونی ئەم جۆرە قسانە، زیان دەگەیەنێت بە پێوەندیی فەرانسە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی.

ڕەوتی ترساندن وتوقاندن لە ئیسلام وبە گاڵتە گرتنی بیرو بڕوای موسوڵمانان لە فەرانسە لە ساڵانی ئەمدواییە تەشەنای سەندووە وهەرلەوحاڵەدا زەخت وگوشار لەدژی موسوڵمانان بە بیانوو

ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم و توندڕەوی خوازی پەرەی جێی سەرنجی هەبووە.

گۆڤاری فەرانسی " شارلی ئەبدو" لە ساڵەکانی ئەمد واییە زۆر جار دەستی داوەتە بڵاوکرانەوەی کارێکاتێری قێزەوە ن لەبارەی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(  د.س) .

ئەم کردەوە چەپەڵانە لەگەڵ مەحکومیەتی بەربڵاو لە جیهانی ئیسلام دا ڕووبە ڕوو بووەتەوە. دەوڵەتی فەرانسە و ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری ئەم ولاتە بە جێگای گرتنە بەری کردەوە و تەگبیرێک لە پێناوی دابەزین وکەم کردنی پەلامارە پڕۆپاگەندەییەکان بە دژی ئیسلام وموسوڵمانان ، سوکایەتی کردن بە مەزهەب وپیرۆزایەتیەکانی لەڕیزی هاوسەنگیەکانی ئازادی بیروڕادەربڕین دا زانیوە.

دەوڵەتی فەرانسە خەریکە  سوکایەتی کردن بە مەزهەب وپیرۆزایەتیەکان لە ڕیزی هاوسەنگیەکانی ئازادی بیروڕادەربڕین دادەنێ لە کاتێک دا کە ئەم وڵاتە یەکێ لە چەند وڵاتی ڕۆژئاواییە کە رەتکردنەوەی کارەساتی ئیدعایی هۆلۆکاست بە تاوان دەزانێت.

سەرپەیڤ