تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • گروسی: ئێران ھاوکارییەکی باشی لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا ھەیە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاسۆشێتێدپرێس پێی داگرت: ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس لە ئاستێکی باش دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەو وتووێژەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە «ھاوکاریی باشی» نێوان ئێران و پشکێنەرانی ئاژانسەکە لە بارەی پرسی پشکنینی دوو بنکەی ناڤۆکی لە ئێراندا، وتیشی: ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە ئاستێکی باش دایەو پشکێنەرانی ئاژانس بە بەردەوامی سەردانی بنکە ناڤۆکییەکانی ئێران دەکەن.

ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئوتی ڕابردوو لە کۆتایی گەشتەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ تاران و ئەنجام دانی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران لە سەر ئەوە ڕێک کەوتن کە ھاوکارییەکانیان زیاتر لە جاران ھێزمەند کەن و متمانەی بەرامبەریان بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتننامەو پرۆتۆکۆلەکان کە لە ١٦ی ژانویەی ٢٠١٦ەوە بەشێوەی خۆبەخشانەو کاتی لە لایەن ئێرانەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە، بەرزتر کەنەوە.

سەرپەیڤ