تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 08:28 Asia/Tehran
  • ترەمپ بە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

ئەو کۆبوونەوانەی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕێکخراون، ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانیان تووشی کۆرۆنا بوون و لە هەندێک ناوچە دا، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا چوار هێندە بەرزبووەتەوە.

ۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بەدواداچوونێکی کردووە بۆ ئاشکراکردنی ڕادەی کاریگەریی کۆبوونەوە و هەڵمەتەکانی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، لە زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا دا.

بە گوێرەی ئەنجامەکان، دەرکەتووە ئەو کانتۆن و ویلایەتانەی میوانداریی ترەمپ-یان کردووە، تووشبوون بە کۆرۆنا تیایاندا بەڕێژەیەکی زۆر و بەخێرایی تەشەنەی سەندووە.

بەدواداچوونەکەی ئەو دامەزراوە ئەمریکییە، دەریخستووە کە 14 لەو کانتۆنانەی میوانداریی دۆناڵد ترەمپ-یان کردووە بۆ پشتیوانییکردن لێی و ناوبراو لەناو جەماوەردا وتاری خوێندووەتەوە، تووشبوون بە کۆرۆنا تا ڕێژەی 225% - 385% بەرزبووەتەوە.

بەدواداچوونەکە، ئاماری کۆرۆنا-ی بە درێژایی مانگێک بەر لە کۆبوونەوەکان و مانگێک دواتری وەرگرتووە، ئاشکرابووە کە لە 14 ناوچە و کانتۆن کە ترەمپ سەردانی کردوون لە ویلایەتەکانی مینیسوتا، وێسکنسۆن، ئەریزۆنا، پێنسڵڤانیا، نیو هامشەر، نۆس کارۆڵاین، میشیگان، نیڤادا، ئۆهایۆ و فڵۆریدا، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بەرزبووەتەوە، بەراورد بە مانگێک بەر لە سازدانی کۆبوونەوەکان.

سەرپەیڤ