مەکرۆن پاشە کشێی کرد : کاریکاتێرەکان کاری حکومەتی فەڕانسە نیە
تشرینی یهکهم 31, 2020 17:42 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری فەڕانسە بە پاشەکشێی ئاشکرا لە هەڵوێستەکانی دژە ئیسلامی خۆی وتی : لە هەستی موسوڵمانان لە هەمبەر ئەو کاریکاتێرە ناحەزە تێدەگەم . هێندێک کەس هەن کە ئیسلام دەگۆڕن و بە ناوی ئەو ئایینە بانگەشەی بەرگری لە ئیسلام دەکەن .
ئیمانوئێل مەکرۆن سەرۆک کوماری فەڕانسە لە وتووێژکی تایبەت لە گەڵ ئەلجەزیرەدا وێڕای ئاماژە بە تووڕەیی موسوڵمانان لەو کارێکاتێرە ناحەزە کە لە لایەن گوڤاری فەڕانسی شارلی ئابدو بڵاو بووتەوە وتی : کاریکاتێرەکان گەڵاڵەیەکی دەوڵەتی نین بەڵکوو کارێک لە ڕوژنامە سەربەخۆکانن کە سەربە دەوڵەت نین.
ناوبراو وتی لە هەستی موسوڵمانان لەو بارەوە تێدەگات .
بڵاوبوونەوەی کارێکاتێری کرێت و قێزەوەن لە گۆڤارێکی فەڕەنسی لە دوو حەوتەی رابردوودا ، ڕق و توڕەیی کومەڵگا ئیسلامیەکانی لێکەوتووەتەوە .