ئامادەبوونی زەریف لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا
تشرینی دووهم 08, 2020 23:22 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاھەنگی سوێندخواردنی لوئیس ئارسێ سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا ئامادە بوو .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوە ، محەمەد جواد زەریف رۆژی یەکشەممە لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا ، پیرۆزبایی لە لوئیس ئارسێ کرد .
زەریف کە شەوی شەممە گەیشتە لاپاز پێتەختی بۆلیڤیا ، بەر لەوەش لە دیداری لوئیس ئارسێ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە لەسەر پێویستیی بەھێزکرانی پێوەندیەکان و پەرەی ھاریکاریەکان جەختی کردەوە و رایگەیاند ، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت حکومەت و گەلی بۆلیڤیادایە .
لوئیس ئارسێش رێزی گرت لە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپاز لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماریی بۆلیڤیا و گوتی : لاپاز بە نیازی بەرزکردنەوەی پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .