تشرینی دووه‌م 09, 2020 22:28 Asia/Tehran
  • ئازەربایجان لەبەر بەردانەوەی کۆپتەرە روسیەکە داوای لێبوردنی لە روسیاکرد

کۆماری ئازەربایجان ئەمشەو وێڕای دانھێنان بە بەردانەوەی کۆپتەری روسیا لەسەر ئاسمانی ئەرمەنستان ، لەمبارەوە داوای لێبوردنی لە روسیا کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، تەقەکردن لە کۆپتەری روسی بە ھەڵکەوت بووە . 

وەزاڕەتی دەرەوەی ئازەربایجان ھەروەھا ئامادەیی باکو ی بۆ قەرەبوو کردنەوە راگەیاند . 

بە پێی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوەی ئازەربایجان ، کۆپتەرە روسیەکە لە نزیک سنووری ئەرمنستان و ئازەربایجان لە فڕیندابووە . 

چەند کاژێرێک لەمەوبەر کۆپتەرێکی جۆری « Mi-24»  ی روسیا لە ئاسمانی ئەرمەنستان لە لایەن ئازەربایجانەوە خرایە خوارەوە . 

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند ، ئەم کۆپتەرە بە تەقەی بەرگریی ئاسمانیی بەردراوەتەوە و ھەردوو فڕۆکەوانەکەی کوژراون . 

سەرپەیڤ