تشرینی دووه‌م 11, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • پێشوازیی پاکستان لە سەردانەکەی زەریف بۆ ئیسلام ئاباد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان وێڕای ستایش کردنی لێبڕاوانەی تاران لە ھەڵوێستی ناوچەیی ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند: گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پاکستان ھەنگاوێکە لە ئاراستەی پتەوکردنەوەی ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەک دا کە چەند کاژێرێک بەرلە گەییشتنی شاندە پایەبەرزەکەی ئێران بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ئیسلام وتباد دەری کرد، ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی پاکستان دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: گەشتی فەرمیانەی دکتۆر زەریف چوارەمین سەردانی بەڕێزیانە بۆ پاکستان لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵی ئەم دواییە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان پەیوەندییەکی گەرم و گوڕیان پێکەوە ھەیە کە لە سەر متمانەی بەرامبەرەو لە خاڵە ھاوبەشە ڕۆشنبیری و ئایینییەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاشیگەیاندووە: ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ڕوولەگەشە بووەو ئیسلام ئاباد قەدری داکۆکیی لێبڕاوانەی کاربەدەستانی ئێرانی لە ھەڵوێستەکانی پاکستان لە بارەی گرژییەکانی ئەم شێوەبەژە دەزانێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتووە: گەشتی ئێستای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاکستان دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی ھەرچی زیاتری ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکانی نێوان دوو وڵات.

سەرپەیڤ