تشرینی دووه‌م 11, 2020 14:14 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستە ھاوبەشەکانی ئێران و پاکستان دژی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی سێنای پاکستان، ھەڵوێستەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەمەڕ دژایەتی کردنی ڕژێمی زایونی بە وریایانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێناتۆر«موشاھید حسەین سەیید» ئەمڕۆ چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ سەردانەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پاکستان، وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆڵی تاران و ئیسلام ئاباد بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین و ھاوبەشی کردن لە ئاراستەی دامەزرانی ئاشتیی نائوچەیی،وتی: گەڵاڵەی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی و مەترسیی پەرەسەندنی کنە تەلەبیب بابەتێکە کە ئێران و پاکستان بە وریایی دژی وەستاون.

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی سێنای پاکستان، وتیشی: ئەمڕۆکە ڕێککەوتنی ھێندێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچەکە لەگەڵ زایونییەکان زیاتر لە ھەر شتێکی دیکە زەبری لە کێشەی فەلەستین سرەواندووە بەڵام ھەڵوێستی ڕاشکاوانەو ھێزمەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان دژی گەڵاڵەی سازان و ڕێککەوتن دڵی جەماوەری فەلەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکەی پتەو کردووەتەوە.

«موشاھید حسەین سەیید» ھەروەھا ھەوڵدان لە ئاراستەی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە ئەفغانستان، پەرە سەندنی ھاوکاریی ناوچەیی و تێکۆشانی ھاوبەش بۆ بەرنگار بوونەەوەی گرفتەکانی بەردەم جیھانی ئیسلامی بە حاڵی ھاوبەشی تاران و ئیسلام ئاباد زانی و وتیشی:ئێران لەسیاسەتی دەرەوەیی پاکستاندا جێ و شوێنێکی تایبەتی ھەیەو گەشتەکەی وەریری دەرەوەی ئێران بۆ ئیسلام ئابادیش دەربڕی گرینگایەتیی گۆڕانکارییە ستراتژییەکان لە ناوچەکەو جیھاندایە لە ڕوانگەی ھەردووک وڵاتەوە.

سەرپەیڤ