تشرینی دووه‌م 11, 2020 20:53 Asia/Tehran
  • پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆییەکان، تەوەرەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان بوو

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆییە سیاسی و ئابووری و نێونەتەوەییەکان پێیان داگرت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ«شا مەحموود قورەیشی»وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاماژەی کردە ھۆگریی قوڵی مێژوویی و ڕۆشنبیریی نێوان دوو وڵات و وتی: ئێران ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکارری ھەمەلایەنەو پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستانە.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەرە پێ دانی بوارگە سنوورییەکان لەگەڵ پاکستان، لە بڕیاری دەوڵەتی ئەو وڵاتەی لە بارەی کردنەوەی بازاڕچەی تازەی سەرسنووری لە ئاراستە گەشە پێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان دوو وڵات پێشوازیی کردو ئامادەیی تارانیشی بۆ ڕێککەوتن لەمەڕ شێوازی تازەی ئاڵووێری بازرگانی ڕاگەیاند.

«شا مەحموود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستانیش ئێرانی وەک دۆست و دراوسێی ژرینگی پاکستان ناوبردو باسی ھەنگاوی کزداریی وڵاتەکەی کرد بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی پاکستان  ھەروەھا دامعزرانی ئاشتی و ئاسایشت لە سنوورەکانی نێوان ئێران و پاکستانی بە گرینگ زانی و پێی داگرت: ئەم وڵاتە ماوەی ھەنگاوی دوژمنکارانەی دژی ئێران نادات.

دیدار لەگەڵ «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان و لێدوان لە ھزڕگەی موتاڵای ستراتژیی ئیسلام ئابادیش دوایین بەرنامەی گەشتە دوو ڕۆژەکەی زەریف بۆ پێتەختی پاکستانە.

سەرپەیڤ