تشرینی دووه‌م 16, 2020 18:07 Asia/Tehran
  • وشداریی یەکیەتی ئەوڕوپا بە رەجەب ئەردۆغان لە بارەی رێکاری دوو وڵات لە بارەی قبرس

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا وشداریدا داوای سەرۆکی تورکیا لە بارەی رێکاری دوو وڵات لە بارەی قبرس قەبوڵ ناکرێت .

جۆزێپ بورێڵ گوتی : لێدوانەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و کردنەوەی شاری چۆڵکراوی ڤاروشا دوای 46 ساڵ لە قبرس ، ھۆکارێکە بۆ بێ متمانەیی و بارگرژیی زیاتر لە ناوچەکەدا . 

بورێڵ ، ھەروەھا لە تورکیا و تورکەکانی قبرسی ویست بە بڕیاری خۆیان دا بچنەوە بۆ کردنەوەی شوێنی حەسانەوەی چۆڵکراوی ڤاروشا لە قبرس .

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا ، ئەم لێدوانانەی دوای سەردانی رۆژی یەکشەممە ئەردۆغان لە باکووری قبرس خستەڕوو و باسی ئامادەیی بروکسێلی کرد بۆ ھەوڵدان لە پێناو یەکگرتنەنەوەی دووبارەی قبرس. 

بەشی باکووریی قبرس  ساڵی 1983دوای داگیرکرانی لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە سەربەخۆیی راگەیاند و لە جیھان دا تەنیا تورکیا بەفەرمیی ناسیوە . 

سەرپەیڤ