نەیجیریا.. هێرش بۆ سەر مزگەوتێک پێنج کوژراو و 40 بریندارى لێکەوتەوە
تشرینی دووهم 22, 2020 23:35 Asia/Tehran
گروپێکى چەکداری لە پارێزگاى زامفارا لە نەیجیریا، هەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتێک، پێنج کەسیان کوشتووە و 40ى دیکەشیان بریندارکردووە.
بەگوێرەى ئەو هەواڵەى کە لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی نەیجیریا بڵاوکراوەتەوە، چەند چەکدارێکى نەناسراو بە ماتۆرسکیلێکەوە، لە کاتى نوێژدا هێرشیان کردووەتە سەر مزگەوتێک لە ناوچەى کانۆماى سەر بە پارێزگاى زامفارا.
هێرشەکە بووەته هۆى کۆژرانى پێنج نوێژخوێن و برینداربوونى 40 کهسى دیکە.
محەمەد شەهو، وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى زامفارا ئاشکرایکردووە، هێزى ئەمنى ڕەوانەى ناوچەکە کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.
لەلایەکى دیکەوە، بیلۆ محەمەد ماتاوال، پارێزگارى زامفارا ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەى ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتى لۆکاڵی و چەکدارەکاندا 11 بارمتە لە ناوچەى گاسو ئازادکراون.