تشرینی دووه‌م 24, 2020 21:46 Asia/Tehran
  • پەیامی گۆتریش لە بارەی داکۆکی لە ئەفغانستان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی بەڵێنە دراڤییەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان لە سەر گرینگایەتیی ئاشتی و پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان لە ئەفغانستان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی بەڵێنە دراڤییەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان کە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ژێنێڤ دەستی پێ کراوە، لە سەرگرینگایەتیی ئاشتی و پاراستنی مافی مرۆڤ ومافی ئافرەتان لە ئەفغانستان  پێی داگرت.

گۆتریش ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەندامەکانی دەبێ لە سەر داکۆکی کردن لە ئە فغانستان بەردەوام بن.

 سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤ دۆستانەی خێرا بوو بۆ پێشگرتن بە لێکەوتەی زیاترو بەرزەفت کردنی کۆرۆنا لە ئەفغانستاندا.

کۆنفرانسی بەڵێنە دراڤییەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان لە ڕۆژی دووشەممەوە بە لێدوانی « موحەممەد حەنیق ئەتمەر» وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بە فەرمی لە ژێنێڤ دەستی پێکرا.

سەرپەیڤ