تشرینی دووه‌م 26, 2020 02:28 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە ئەرژەنتین بۆ ژیانئاوایی «مارادۆنا»

«ئالبێرتۆ فێرناندێز» سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لە پەیامێکدا بە بۆنەی ژێانئاوایی «مارادۆنا» سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دنیا دەرچوونی «مارادۆنا» تەواوی خەڵکی ئەرژەنتینی سەرسام کردووەو بڕێک لە ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە خەڵک وەک نیشانەی خەمباری و پەرۆش بوون ھاتوونەتە سەر شەقامەکان.

ژیانئاوایی «مارادۆنا» ھەروەھا لەگەڵ کاردانەوەی کەسایەتییە ناودارەکانی جیھانی تۆپی پێش بەرەوڕوو بووەتەوە.

میدیاکانی ئەرژەنتین ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی لە دنیادەرچوونی «دییەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا»یان کرد لە بەر نەخۆشیی دڵ.

«مارادۆنا»ی تەمەن شەست ساڵان ماوەیەک لەمەوبەر لە بەر نەخۆشیی دڵ لە نەخۆشخانەدا خەوێندراو کەوتە ژێر نەشتەرگەرییەوە.

«مارادۆنا» لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ و ئەستێرەی دەیەی ھەشتای زایینی دەھاتە ئەژمارو بەردەوام کۆمەڵک  لە یاریزانان و ڕاھێنەرە ناودارەکان، کارناسان ، گۆڤارە پسپۆڕییەکانی تۆپی پێ و ھەروەھا لایەنگرەکانی ئەم بوارە وەرزشییە، بە باشترین یاریزانی تەواوی خولەکانی دەزانن.

سەرپەیڤ