تشرینی دووه‌م 26, 2020 10:11 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 60 ملیۆن و 720 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 42 ملیۆن و 32 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە 60 ملیۆن و 720 هەزار و 993 کەس، لەو ژمارەیەش 42 ملیۆن و 32 هەزار و 104 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 426 هەزار و 841 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 137 هەزار و 962 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ دو ملیۆن و 170 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 97 هەزار و 732 کەس گیانیانلەدەستداوە.

سەرپەیڤ