تشرینی دووه‌م 28, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری موحسێن فەخری زادە کاردانەوەی نیشان دا و داوای لە لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیانا بگرن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری ڕۆژی ڕابردووی موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و داوای دان بەخۆداگرتنی لە لایەنەکان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرحان حەق وتەبێژی ئەمینداری گەشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئێمە ڕاپۆرتێکمان لە سەر تیرۆری زانایەکی ناڤۆکی ئێران لە دەڤەری تاران وەرگرت، ئێمە داوای دان بەخۆدا گرتن لە هەموو لایەنەکان و ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵێک دەکەین کە ببێتە هۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.

سەرپەیڤ