تشرینی دووه‌م 29, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئەورووپا، تیرۆری شەهید فەخری زادەی ئیدانە کرد

یەکێتی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی بە هەوڵێکی جەنایەتکارانە وەسف کرد و لە هەمان کاتدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەو پێوەندیەدا دان بەخۆیاندا بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیە ک دا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەو یەکێتییە بڵاو کرایەوە؛ تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێرانی بە هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێچەوانەی ڕێزدانان بۆ مافی مرۆڤ وەسف کرد.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی ٢٧ ی نۆڤەمبەر، بەرپرسێکی فەرمی دەوڵەتی ئێران و چەندین کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون. ئەوە هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێچەوانەی ڕێزدانان بۆ مافی مرۆڤە. یەکێتی ئەورووپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان دەکات و هیوای چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان هەیە.

ئەو بەیاننامە هەروەها دەڵێ : لەم دۆخە هەستیارەدا، پاراستنی ئارامیی هەموو لایەنەکان و دان بۆ خۆدا گرتن، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگە تا ڕێگری بکرێت لە ئاڵۆزییەکان کە لە بەرژەوەندی کەس دانیە.

سەرپەیڤ