کانونی یه‌که‌م 24, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی دژی ئێرانیی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی دا بانگەشەی کرد کە گوایە ئێران پابەندی بەرجام نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بانگەشەی کرد: ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئێران ھەوڵەکانی ئەورووپا بۆ گەڕانەوە بەرەو ڕێککەوتنی ناڤۆکیی خستووەتە مەترسییەوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا ھاتووە: بە توندی تۆمەتەکانی ئێران لە بارەی پابەند نەبوونی ئەورووپا بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕەت دەکەینەوە.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران لە وەڵامی پابەند نەبوونی لایەنەکانی ڕۆژئاوا بە ئەرکەکانی نێو بەرجامیان لە پاش کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە، ھێندێک لە بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا ھەڵپەسارد.

سەرپەیڤ