کانونی یه‌که‌م 30, 2020 16:29 Asia/Tehran
  • ستۆلێتێنبێرگ: «ئێس_٤٠٠»ی تورکیا ھەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکەکانی «ناتۆ»

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕایگەیاند: سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» کە تورکیا لە ڕووسیای کڕیوە، ھەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکەکانی «ناتۆ».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند:  سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» ی چێکراوی ڕووسیا ناتوانێ ئاوێتەی بەرگریی ئاسمانیی «ناتۆ» ببێت، چونکو لەگەڵ تەکنۆلۆژیای جێی کەڵکی وڵاتانی «ناتۆ»دا یەک ناگرێتەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم سیستێمە موشەکییە ھەڕەشەیە بۆ فڕۆکەکانی «ناتۆ» وتیشی: لە دانوستانی تورکیا لە بارەی کڕینی سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «پاتریۆت» لە باتی «ئێس _٤٠٠» داکۆکی دەکات.

« یێنس ستۆلێتێنبێرگ» پێشتر لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا لە بەر کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» داخ و مەخابنی دەربڕی بوو، چونکو باوەڕی وایە کە وڵاتانی ئەندامی «ناتۆ» نابێ بایکۆت بە سەر یەکتردا بسەپێنن، بەڵام ھاوکات جەختی لەوەش کردبووەوە کە ئەو ھەڵبژاردەی تورکیای لەلا پەسەند نییە.

سەرپەیڤ