کانونی یه‌که‌م 31, 2020 00:42 Asia/Tehran
  • ناودێرکرانی ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار سولەیمانی بە ڕۆژی خەباتی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی

«سێرگێئی بابورین» سیاسەتڤانی ناوداری ڕووسیاو پاڵێوراوی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی خوازیاری ناودێر کرانی ساڵگەری شەھید بوونی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» بە «ڕۆژی جیھانیی خەباتی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی» بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بابورین» ڕۆژی سێ شەممە لە وبیناری لێکدانەوەی ڕەھەندەکانی کەسایەتیی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە مۆسکۆ، وتیشی: لەو باوەڕەدام کە دەبێ سێھەمی ژانویە «١٣ی بەفرانبار» ساڵگەڕی تیرۆری «سولەیمانی» لە لایەن ئەمریکاوە بکرێت بە ناوی «ڕۆژی جیھانیی خەباتی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی».

وتیشی: بەم ناودێر کردنە دەتوانین سادو بیرەوەرییەکانی «سولەیمانی» بۆ ھەتاھەتایە بپارێزین و پێش بە بشێوی و تیرۆریزمی نێونەتەوەیی لە جیھاندا بگرین.

ناوبراو وتیشی: تیرۆری «سولەیمانی» بەس کوشتنێک نەبوو، بەڵکو تیرۆرێکی نێونەتەوەیی بوو کە بکوژەکەشی ئەمریکایە.

«بابورین» وتیشی: «سولەیمانی» نەک ھەر بۆ پاراستنی ئاسایشت و بایەخە ئیسلامییەکان لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە ھەوڵی دا، بەڵکو بەتەما بوو جەماوەری وڵاتانی جۆربەجۆریش بەرەو بایەخە مەعنەوی و ئاکارییەکان بگەڕێنێتەوە.

سەرپەیڤ