کانونی دوھەم 01, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • وەزیرێکی فەرەنسا: بریتانیا بە کشانەوەی لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاستی دا خۆی تەمێ دەکات

وەزیرێکی فەرەنسی بۆ کاروباری ئەوروپا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بریتانیا بە کشانەوەی لە یەکێتیی ئەورووپا خۆی تەمێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس ٢٤، «کێلێمان بۆن» وەزیری فەرەنسی بۆ کاروباری ئەوروپا، ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: کاربەدەستانی بریتانی پێیان وایە کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا ھەروا بە ئاسانییەو لە ماوەی ٢٤ کاژێردا دەتوانن ئەو کارە بکەن.

«کێلێمان بۆن» وتیشی: برێگزیت دەبێ وانەیەک بێت بۆ گەشەی زیاتر، خێراترو ھێزمەند تر.

پرۆژەیاسای ڕێککەوتنی برێگزیت دوای تێپەڕێندرانی لە ئەنجومەنەکانی عەوام و ئەعیانی بریتانیا سەرەنجام ڕۆژی پێنج شاممە گەییشتە دەستی شاژنی ئەم وڵاتەو بوو بە یاسا.

کاتی ڕێکی کۆتایی ھاتنی ئەندامەتی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا کاتژمێر ٢٣ بەکاتی خۆجێیی ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی دیسامبەر بووەو بە واتایەکی تر لە ئەمڕۆوە ئیدی بریتانیا ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نییە.

سەرپەیڤ