کانونی دوھەم 04, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • راپۆتنێری نەتەوە یەکگرتووەکان : تیرۆری سەردار سولەیمانی بە پێچەوانەی یاسا و رێسای مافی مرۆڤ بوو

راپۆرنتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان ، تیرۆری سەرداری شەهید قاسمی سولەیمانیی بە پێچەوانەی یاسا و رێسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ زانی و گوتی : ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پێشێلکەری یەکپارچەیی خاکی عێراقیش بوو .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، ئاگنێس کالامارد راپۆتنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە سەر توویتەر بۆ جارێکی دیکە تیرۆری سپیەهبود قاسم سولەیمانی مەحکوم کرد و بە هەنگاوێکی بەپێچەوانەی یاسا و رێسای نێودەوڵەتیی ناوبرد .

ئاگنێس کالامارد بە خستنەڕووی راپۆرتی خۆی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ئەمریکا نەیتوانیوە بەڵگەی موعتەبەر لەسەر هەڕەشەی خێرا و حەتمیی ژەنەڕاڵ سولەیمانی بۆسەر گیانی ئەمریکیەکان بخاتەڕوو . تیرۆرکردنی ئەم کاربەدەستە ئێرانیە لە وڵاتێکی دیکە ، بەپێچەوانەی یاسا و رێسای نەتەوە یەکگرتووەکانە .

سەرپەیڤ