کانونی دوھەم 12, 2021 19:27 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ڕەوشتی کەنداوی فارس

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیاو نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و وڵاتانی ئەفریقی لە بارەی پرسە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە ڕەوشتی ناوچەی کەنداوی فارس ڕاوێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا چاوی بە «میخائیل بۆگدانۆف» نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و وڵاتانی ئەفریقی کەوت و لە بارەی پرسە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە دۆخی سووریا، لوبنان ، یەمەن و ڕەوشتی ناوچەی کەنداوی فارس پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

لە دیدارەکەدا بڕێک بابەتی ھاوپەیوەند بە ڕەوتی چارەسەریی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین تاوتوێ کرا.

ڕووسیا سەرنجێکی تایبەتی دەدات بە ڕەوشتی ناوچەی کەنداوی فارس بە تایبەت پرسی ئاسایشتی و سەقامی ئەم ناوچە ھەرەھەستیارەی جیھان و نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێشیش گەڵاڵەیەکی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس ئاراستە کرد.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش پێنجەمی دیسامبەری ٢٠٢٠ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕەوشتی ناوچەی کەنداوی فارس بە تەواوی جێی نیگەرانییە.

سەرپەیڤ