کانونی دوھەم 14, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • بایدێن: دۆناڵد ترەمپ ھۆکاری سەرھەڵدانی چەکدارانە لە کۆنگرێسی ئەمریکا بوو

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕووداوەکانی حەوتەی ڕابردوو لە بەردەم کۆنگرێسی بە سەرھەڵدانێکی چەکدارانە وەسف کرد کە بە ھەڵخڕاندنی «ترەمپ» ئەنجامی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆ بایدێن» ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەک دا گە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی داینا بوو، نووسی: حەوتەی ڕابردوو ئێمە شایەتی ھێرشێکی دەگمەن بووین بۆ سەر دیموکراسی. وەھا شتێکمان بەدرێژایی مێژووی ٢٤٤ ساڵەی گەلەکەمان نەبینی بوو.

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا وێڕای بە تاوانکارنە زانینی ئەو سەرھەڵدانانەی بەردەم کۆنگرێس، وتیشی: ئەو سەرھەڵدانە تاوانکارانەیە ڕێکخراوو گەڵاڵە بۆ کراو بوو کە لە لایەن توندئاژۆیانی سیاسی و تیرۆریستانی نێوخۆیی ئەنجامی گرت و بە ھۆی سەرۆک کۆماری «دۆناڵد ترەمپ»یشەوە ھاندراو توندوتیژیی لێ کەوتەوە.

«بایدێن» ڕووداوەکانی حەوتەی ڕابردووی لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرھەڵڕلنێکی چەکدارانە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەسف کردو وتی: ئەوانەی وا بەرپرسی ئەو ڕووداوەن دەبێ سزا بدرێن.

سەرپەیڤ