کانونی دوھەم 14, 2021 20:14 Asia/Tehran
  • جەختی «چاک شومەر» لە سەر قەدەغەی دەستەڵات گرتنی دووبارەی ترەمپ

ڕابەری دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا پێی داگرت: ترەمپ دەبێ حوکمی بەسەردا بدرێت و پێش بە دەستەڵاتی دووبارەی بگیردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «چاک شومەر»ڕابەری دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا پێی داگرت: ئەگەر بێتو «دۆناڵد ترەمپ» لە دادگەی پرساندنی سێنادا حوکمی بە سەردا بدرێ، ئەم ئەنجومەنە بە جیا دەنگوەرگرتنێکی دیکە دەکات بۆ پێشگرتن بە پاڵێوراوەتیی دووبارەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا.

شومەر وتیشی: ئەگەر «میچ مەک کانێڵ» ڕابەری کۆماریخوازانی سێنا ڕەزامەند بێت، دادگەی پرساندنی ترەمپ بە تۆمەتی تێوەگلانی بە ھەڵخڕاندنی لایەنگرانی بۆ ھێرش کردنە سەر کۆنگرێس، دەستبەجێ دەست پێ دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە گەڵاڵەی پرساندنی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە ٢٢٩ دەنگی تەباو ١٩٢ دەنگی ناتەبا تێپەڕاند.

سەرپەیڤ