کانونی دوھەم 15, 2021 02:50 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ: ترەمپ بۆ مافی مرۆڤ کارەسات بوو

کارگێڕی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئە داوەزراوە نێونەتەوەییە ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ ۆ مافی مرۆڤ کارەسات بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا،«کۆنت ڕود» کارگێڕی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئە داوەزراوە نێونەتەوەییە ڕایگەیاند: «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە خولی چوارساڵەی دەستەڵاتی دا نەک ھەر لە ئاستی مافی مرۆڤ دا خەمسارد بوو، بەڵکو ھەڵوێستێکی دوژمنانەشی ھەبوو.

وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا ھاوکار بێ لەگەڵ ئەو ڕابەرانەی جیھاندا کە لە ھەوڵی داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤن لە سەرتاسەری جیھاندا.

لەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پتەو بوونەوەی جێ و شوێنی مافی مرۆڤ لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا، ھاتووە: «جۆ بایدێن» دەبێ بتوانێ لەو ھەلەی بۆی دەڕەخسێت، سیاسەتی ئەم وڵاتە لە زۆنگاوی ئەو گۆڕانە بنەڕەتییەی کە بە سەر دام و دەزگاکانی دا ھاتووە، دەرباز کات.

کارگێڕی چاودێری مافی مرۆڤ پێشی داگرت: سزاکانی ئەمریکا دژی ڤەنزۆئیلا، کووباو ئێران و ھاوکات داکۆکی و پیادا ھەڵگوتن بە میسر و عەرەبستانی سەعودی و ئیسرائیل جێ و شوێنی ئەمریکای لە جیھاندا بە توندی لاواز کردووە.

 

سەرپەیڤ