کانونی دوھەم 15, 2021 11:51 Asia/Tehran
  • پەک کەوتنی ئاھەنگی سوێندخواردنی «بایدێن» لە بەر ھۆکاری ئاسایشتی

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئەمریکا دەڵێن: نیگەرانییە ئاسایشتییەکان بووەتە ھۆی پەک کەوتنی ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز،بڵاوکراوەی «پالتیکۆ» بە گێڕانەوە لە دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاند: ئاھەنگی سوێند خواردنی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرنامەکەی داڕێژرا بوو، لە بەر ھۆکارگەلی ئاسایشتی کەوتووەتە دواو بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بگرێت، مەگەر ئەوەی کە لەو ڕۆژەش دا ھێندێک نیگەرانی لە ئارادا بێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ئەمریکی وشداریان داوە کە بەرنامە بۆ خۆپیشاندانێکی چەکدارانە لە ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە داڕێژراوە دیارە ئەمەش ھەگەر سەرھەڵدانی توندوتیژی لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «بایڕێن» پەرە پێ دەدات.

ھەروەھا بەرپرسانی شاری «واشێنگتۆن دی سی » و ویلایەتەکانی ڤیرجینیاو مریلەندیش داوایان لە شارومەندانی خۆیان کردووە کە لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی سەرۆک کۆماری تازە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

سەرپەیڤ