کانونی دوھەم 16, 2021 17:40 Asia/Tehran
  • لە نمایشێکی سەربازی دا ، کۆریای باکوور موشه‌کێکی به‌هێزی خستەڕوو

کۆریایی باکوور جۆرێکی نوێی موشه‌کی بالستیکی ژێر ده‌ریایی ئاشکرا کرد، که‌ له‌لایه‌ن میدیاکانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ به‌هێزترین چه‌کی جیهان وه‌سفکراوه‌.

 له‌نمایشێکدا له‌مه‌یدانی کیم ئیل سۆنگی پێۆنگ یانگ که‌ تێدا سه‌رۆکی کۆریایی باکوور کیم جۆنگ ئون ئاماده‌بوو که‌ چه‌ندین جۆر چه‌ک و موشه‌کی نوێ و هێزی پیاده‌و تۆپ نمایش کران، که‌ هه‌ندێکیان هێشتا توانای ڕاسته‌قینه‌یان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌و نیشاندانی هێزی سه‌ربازی کۆریایی باکووره‌، ئه‌مه‌ش پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌ده‌ستبه‌کاربوونی جۆ بایدن وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا دێت.

ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی کۆریا رایگه‌یاندوه‌، له‌ رێوره‌سمه‌که‌دا به‌هێزترین چه‌کی جیهانی مووشه‌کی بالستیکی ژێر ده‌ریایی یه‌ک له‌دوای یه‌ک، چوونه‌ ناو گۆڕه‌پانه‌که‌و به‌هێزی چه‌که‌که‌ی نیشاندا.

ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ کۆنگره‌یه‌کدا کیم جۆنگ ئون به‌ڵێنیدا چه‌کی ئه‌تۆمی و توانای سه‌ربازی کۆریایی باکوور فراوان بکات.

سەرپەیڤ