کانونی دوھەم 17, 2021 15:51 Asia/Tehran
  • له ئه‌مریکا زیاتر له‌ 400 هه‌زار که‌س به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 401 هه‌زار و 858 تووشبووی کۆرۆنا له‌ ئه‌مریکا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕێکخراوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا 24 ملیۆن و 102 هه‌زار و 429 که‌س له‌ ئه‌مریکا تووشی کۆرۆنا بوون و 14 ملیۆن و 228 هه‌زار و 969 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌ و 401 هه‌زار و 858 تووشبووش مردوون.

به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌مریکا یه‌که‌مین وڵاتی جیهانه‌ که‌ زۆرترین تووشبوو و مردوو و چاکبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوه‌.

سەرپەیڤ