کانونی دوھەم 17, 2021 20:46 Asia/Tehran
  • مردنی 55 کەس لە ئەمریکا دوای کوتانیان بە ڤاکسینەکانی ڤایزەر و  مۆدێڕنا

سیستمی فێدڕاڵی راپۆرتی دەرەنجامە لاوەکیەکانی ڤاکسین لە ئەمریکا راپۆریدا ، 55 کەس دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکانی ڤایزەر و مۆدێڕنا گیانیان لەدەستداوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سیستمی فێدڕاڵی راپۆرتی دەرەنجامە لاوەکیەکانی ڤاکسین لە ئەمریکا (VAERS)  راپۆریدا  تا ئێستا 55 کەس لەم وڵاتە دوای کوتانیان بە یەکێک لە ڤاکسینەکانی ڤایزەر یان مۆدێڕنا مردوون و سەدان کەسیش تووشی دەرەنجامی مەترسیدار بوون . کۆمپانیاکانی دەرمانسازیی ئەمریکی مۆدێڕنا و ڤایزەر ، وڵامی ئەم راپۆرانەیان نەداوەتەوە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ڤایزەر رایگەیاندبوو ، کاریگەریی ڤاکسینەکە سەتی 52 دوای ژەمی یەکەم و سەتی 95 دوای ژەمی دوھەمە . 

سەرپەیڤ