لێدوانەکانی وەزیری دادی تورکیا لە بارەی چارەنوسی گیرانی کاتیی فەتحوڵڵا گولەن
وەزیری دادی تورکیا بۆجارێکی دیکە لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی رادەست کردنی فەتحوڵا گولەن لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە ئانکارا .
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا رۆژی هەینی 23 ی ئەیلوول لە نیۆیۆرک لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێراندا گوتی بابەتی ئامادەبوونی فەتحوڵڵا گولەن ( فەتۆ) لە ئەمریکا لە دیداری سەرۆکی تورکیا لە گەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکاش باسی کراو بەڵام چاوەڕوانیم هەیە گولەن بەشێوەی کاتیی بگیردرێ .
بە وتەی بوزداغ ئەردۆغان لە دیداری بایدێن دا جەختی کردووە لەسەر چاوەڕوانی و هەستیاریەکانی تورکیا لە بارەی رادەست کردنەوەی گولەن .
پێداگری دوبارەی کاربەدەستانی حکومەتی ئانکارا لەسەر پێویستیی رادەست کردنەوەی رێبەری بزووتنەوەی هیزمەت بە تورکیا دوای ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە تا ئێستا دەزگای دادڤانی تورکیا چوار دۆسیەی لەمەڕ داوای رادەست کردنەوەی گولەن داوە بە ئەمریکا کە دوایینی دەگەڕێتەوە بو دەی ئەیلوول .
تورکیا تا ئێستا لە چوارچێوەی رێککەوتنی رادەست کردنەوەی تاوانباران خوازیاری رادەست کردنەوەی گولەن بووە ، بەڵام کاربەدەستانی دادڤانی ئەنکارا هەروا بەدوای دۆزینەوەی سەرەداوی دەستێدابوونی گولەن لە کودیتای ئەم دواییانە یان تەنانەت ئەنجامدانی تاوان لەدژی ئەون .
بەڵام لەنێو کاربەدەستانی حکومەتی ئانکارا رادەست کردنەوەی گولەن بۆ وەزیری دادی ئەم وڵاتە و بەدوای ئەوەدا بۆ حکومەتی تورکیا بووەتە بابەتێکی حەیسیەتی .
بە تایبەت ئەوەی کە بابەتی پێکهاتنی دۆسیەی دادڤانی و رەنگە دۆسیە سازی لە دژی گولەن و لاگرانی ئەو و هەروەها بەدواداچوون لە رێگەی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی فەتۆ ، خراوتە سەر شانی وەزاڕەتی دادی تورکیا .
لەم رووەوە دەرەنجامەکانی شەپۆلی گرتنەکان و لادانی لاگرانی گولەن لەسەر کار بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ کردەوەی دەزگای دادی وڵات و لە قۆناخی دواتردا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوکەوتی حکومەت بۆ ژیاندنەوەی ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا .
لەبەر ئەوە داوەریی کۆمەڵگا و تاکەکانی خەڵک لە کردەوەی وەزاڕەتی دادی تورکیا لە رووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ ئەوەی کە لاگرانی گولەن و ئەندامانی بزووتنەوەی هیزمەت ناوی دەبرێ ، دەتوانێ دادوەری دەزگای دادڤانی تورکیا توشی کێشە بکات و پرسیاری لەسەر ساز بکات .
درێژەی شەپۆلی گرتنەکان لە ئانکارا ، شانلی ئورفا و شارەکانی دیکە کە ئێستا بۆ جارێکی دیکە گەڕاوەتە بۆ کارمەندانی کاروباری دیانەت و زانکۆکانی تورکیا ، دەتوانێ زیاتر لە هەر قۆناخێکی دیکە کردەوەی دەزگای دادڤانی تورکیا بخاتە ژێر داوەری کردنی ڕای گشتیی .
لەمڕووەوە هەندێ کۆڕ و نێوەند لە تورکیا لەسەر ئەم باوەڕەن کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بۆ گەیشتن بە ئامانج و وەرگرتنەوەی گولەن لە ئەمریکا و هەروەها پاسادانی هەڵسوکەوتی ئاکاری نێوخۆیی خۆیان و هەڵبەت وڵامدانەوە بە رای گشتیی روویان کردووەتە چەواشەکاری .
ئەم کۆڕ و نێوەندانە لێدوانەکانی پێشووی بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لەمەڕ ئەوەی کە رێکخراوی سی ئای ئەی تەنانەت بەر لە کودیتاکە هەندێ بەڵگەی لەسەر بەشداری کردنی گولەن لە کودیتای 15 ی ژوئیەدا لەبەر دەست دایە ، لەم چوارچێوەدا لێک دایەوە .
ئەمانە گشتی لە بارودۆخێک دایە کە فەتحوڵڵا گولەنیش لەم دواییانەدا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی زێد دی ئێف ی ئاڵمان رایگەیاند ئەگەر واشنگتۆن رازی بێت بە داوای ئانکارا بو رادەست کردنەوەی ئەو ، ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ تورکیا .
لێدوانێک کە دەتوانێ کێشەیەکی هاوکات بێ بۆ هەردوو حکومەتی واشنگنتۆن و ئانکارا .