تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 18:54 Asia/Tehran
  • وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری نوخبەکان و بەهرە دیارە زانستیەکان

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سەرلە بەیانی چوارشەممە لە دیداری نوخبەکان و بەهرە دیارە زانستیەکان ، فەرمووی : نەیارەتی لە گەڵ پەیوەست بوون بەوەی کە لایەنی رۆژاوایی بە کۆمەڵگەی جیهانیی ناوی دەبات ، بە مانای نەیارەتی لە گەڵ پەیوەندیە جیهانیەکان نیە بەڵکوو بە مانای خوڕاگریی لە بەرامبەر فەرهەنگی داسەپاوی گەورە هێزەکان بەسەر ئابووری ، سیاسەت و ئاسایشی ئێرانە .

 

بەڕێزیان  لە بارە ی  بەیاننامەی ئەم دواییانەی یەکیەتی ئوروپا کە تیایدا باسی ئیمکانات و پتانسێلە گەورەکانی ئێران کراوە ، فەرمووی : لێدوانەکان لە بارەی ئیمکانات و دەرەتانی پێشکەوتن و سەرچاوەی مرۆیی و سروشتیی ئێران پڕۆپاگەندە نیە بەڵکوو راستیەکە کە رۆژاواییەکانیش دانی پیادێنن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ویسلامیی جەختی کردەوە ئەمریکا بێگومان لە گەڵ ئێرانێک بەم پتانسێلەی پێشکەوتن و خاوەنی حکومەتی ئیسلامیی بەرەنگاری دەکات .

گەلی ئێران بە ئەزموون بۆی دەرکەوتووە کە بەشی گرنگی دواکەوتووییەکانی لە بواری زانستیی و ئابووری لە نیو سەدەی رابردوودا ، ئەنجامی دەسوەردان و زێدەخوازیەکانی ئەمریکایە . ئەمریکا بە بیانووی نیگەرانیی لە بەرنامەی ناڤۆکی ، ئێرانی خستە ژێر توندترین بایکۆتەکان و بە جاران  هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە ئێران کرد .

ئەمریکا بە درێژایی ساڵان ، خەونی بەچۆک داهێنانی گەلی ئێرانی لەسەر دابوو ، بەڵام ئەمڕۆ دەزانێ بە بایکۆت و هەڕەشەی سەربازیی ناتوانێ گەلی ئێران بەچۆک دابێنێ . هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیە کە دوژمنیەکان کۆتاییان هاتووە  . حکومەتی ئەمریکا بە بیانووی جیاجیا لە دژی ئێران هەنگاوی دوژمنکارانەی هەڵگرتووە و ئەم دوژمنیە بووە بە  زامێکی کۆن . ئەمریکا بژاردەی دیکەی لە بەرامبەر ئێران دا هەن کە دزەی کولتوریی ، کارتێکەری لەسەر جوڵە و گەشەی زانستیی و تەگەڕەنانەمە لەسەر ڕێگەی گەشەی ئابووریی  ئێران لەوانن  .

ئەم جەریانە ئەندازیاری کراوە ، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای پێیە کە دیارترینی ، پێویستیی بەرچاوڕوونی لە دوژمن ناسیدایە . بە پێی ئەم وریاییە مێژووییە ، گەلی ئێران باوەڕی بە حکومەتی ئەمریکا نیە . کۆی هەنگاوەکانی ئەمریکا لە روانگەی گەلی ئێرانەوە ، پێودانگێکە بۆ ناسینی ماک و شوناسی زۆردارانەی کاربەدەستانی ئەمریکی . هەڵبەت ئاکاری دوور لە مەعنەویەت و ئەخلاقی کاربەدەستانی ئەمریکیش دەبێ  بخەینە سەر ئەمە .

خوو وخدەەی بە دوور لە رەوشت و مەعنەویەت لە ئەمریکا تایبەت بە دەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە نیە . رکابەریەکانی هەڵبژادن لە ئەمریکا و بابەتە باسکراوەکانی نێوان دوو بەربژارەکە ، نمونەی نەبوونی مەعنەویەت و ئیمان لای خاوەن دەسەڵاتەکان لە ئەمریکایە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەم بارەوە فەرمووی ، لە چەند حەوتەی داهاتوودا ، یەکێک لەو دوو بەربژارەی ئێستای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، دەبێ بە  سەرۆکی ئەو وڵاتە کە خاوەنی دەسەڵات و سامانێکی زۆر، زیاترین چەکی ئەتۆمی و گەورەترین میدیاکانی جیهانە . رەنگە هەندێ کەس لایان وابێ کە ئەم رەفتارانەی ئەمریکا  رۆژێک لە رۆژان دێنە گۆڕان ،

بەڵام هیچ بەڵگەیەکی رون بوونی نیە کە نیشان بدات ئەمریکا بەدوای ئاکاری زۆردارانەدا نیە .

ئەوم جۆرەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی ، کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆی مرۆڤ و بنبەستی بیروهزرە مادیەکان ، جیهانی ئاتاجی پەیڤێکی نوێ لە پرسەکانی بەشەری و نێودەوڵەتی کردووە .