ئاب 30, 2015 07:57 Asia/Tehran
  • پێنج کوژراو لە ئەنباری عێراق

بە هوی تەقینەوەی بۆمبێکی قەراخ رێگا لە ستانی ئەنبار پێنج سەرباز کوژران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پرێس تی ڤی ، کاربەدەستانی ئەرتەشی عێراق ڕایانگەیاند تڕوموبیلێکی هەڵگری سەربازان ڕۆژی شەمە لە سەر ڕێگای هاتووچۆ بۆ گوندی تەربیل لە ستانی ئەنبار درا لە بۆمبێکی قەراخ جادەیی و تێک شکا . کاربەدەستانی ئەرتەشی عێراق ، تاقمی تێڕوڕیستی داعش یان بە هۆکاری تەقینەوە لە گوندی تەربیل ڕاگەیاند و وتیشیان : تڕوموبیلێکی دیکەش سەر بە ئەرتەش لەو تەقینەوەیەدا خەساری جیدی بینی . ڕۆژی پێنجشەمە ش لە تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ڕۆمادی ناوەندی ستانی ڕۆژئاوایی ئەنبار ، عەبدوڵڕەحمان مەهدی ئەبوو عەریف " جێگری فەرماندەری ئوپراسیونی ئەنبار و سەفین عەبدولمەجید " فەرماندەری لەشکەری دەیەمی ئەرتەشی عێراق لە ئەنبار کوژران . ئوپراسیونی پاکتاو کرانی ستانی ئەنبار لە تێڕوڕیستانی داعش لە ماوەیەک لە مەوبەرەوە بە بەشداری ئەرتەش ، هێزە ئاسایشیەکان و هێزەکانی خۆ بەخشە جەماوەریەکان دەس پێکراوە .