گوته‌بێژی ھێزی جه‌ماوه‌ریی ئێراق: ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م هێزه له‌پارێزگای ئه‌نبار دا درێژه‌ی هه‌یه.
ئاب 31, 2015 09:52 Asia/Tehran
گوته‌بێژی ھێزی جه‌ماوه‌ریی ئێراق باسی بەردەوامیی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م هێزه‌ی کرد له‌پارێزگای ئه‌نبار.
که‌ریم ئه‌لنوری له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فه‌زیۆنیی ئه‌لعاله‌م له‌باره‌ی چلۆنایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکرانی پارێزگای ئه‌نبار گوتی: ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی پارێزگای ئه‌نبار له ژێر گه‌مارۆی تاقمی ترۆریستی داعش له‌چه‌ند ته‌وه‌ر بریتی له‌فه‌لووجه- ئه‌لعه‌نکور، ڕێگای یاریگه‌ی ئۆله‌مپیک- باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار وته‌وه‌ری زانکۆی ئه‌لئه‌نبار درێژه‌ی هه‌یه. گوته‌بێژی ھێزی جه‌ماوه‌ریی ئێراق گوتیشی : ئێمه دەستمان گرتووە به‌سه‌ر گرینگ‌ترین ناوچه‌کانی دابینی یارمه‌تییه لۆجیستیکیەکانی داعش وه‌ک ناوچه‌ی ئه‌لجه‌زیره له‌ڕۆژئاوای سامه‌را تاناوچه‌ی سه‌رسار وپردی ژاپۆنی له‌باکووری ڕۆژئاوای فه‌لووجه . ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئێراقییه‌کان به‌باشی به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌روات وچاوه‌ڕوانی کاتی په‌لامارەکان بۆ سه‌ر شاره‌کانی فه‌لووجه وڕۆمادی و گومان له‌وه‌دانییه ئه‌م په‌لاماره پێویستی به‌به‌رنامه‌ی باش وڕێک وپێکی سه‌ربازی وسه‌قامی هه‌رچی زیاتری که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانی گیانییه. ئه‌و له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ری ژمارێک له‌هێزه‌کانی به‌سیجی جه‌ماوه‌ری ئێراق له‌پارێزگای ئه‌نبار به‌هۆی ئاماده‌بوونی هیزه‌ئه‌مریکاییه‌کان له‌م پارێزگایه دا گوتی: ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌مریکیه‌کان له‌م پارێزگایه بۆ ئامانجه‌کانی فێرکاری وڕاوێژکارانه له‌ئێراق مه‌سه‌له‌یه‌کی گرفت به‌دی هێنه‌ره. ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریکایی له‌شه‌ڕی دژی داعش هه‌ماهه‌نگی ناکه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاییه‌کان تاقیکاری زۆر خراپیان له‌ساڵانی 2005 و2006 هه‌بووه وڕه‌وشی ئاسایشتی ئێراقیان خراپتر کردووه. هیچ پاشه‌کشه‌یه‌ک له‌پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام نه‌دراوه‌و هه‌رشۆێنیک که‌داعش له‌ودا سه‌قامگیره له‌وناوچه‌یه‌دا ئاماده ده‌بین و پاشه‌کشه به‌مانای شکستی ئێمه‌و دانی خه‌ڵاتی به‌لاش به‌م تاقمه ترۆریستییه‌یه وباشترین تاقیکاری له‌شاری ڕۆمادی بووه که‌به‌چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش وھێزی جه‌ماوه‌ری کاره‌ساتێک له‌م شاره دا ڕووی دا. ئه‌مریکاییه‌کان بۆیان نییه ویست و داخوازیی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن.