پێویستیی به‌هێزکرانی سوپای ئێراق بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژان
ئاب 31, 2015 09:55 Asia/Tehran
سه‌رۆک کۆماری ئێراق پێی داگرت له‌سه‌ر به‌هێزکرانی تواناکانی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.
به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی سومرییه نیوزی ئێراق، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌دیدار له‌گه‌ڵ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگریی ئێراق له به‌غدا وێرای په‌سن دانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای ئێراق له‌هه‌مبه‌ر تیرۆریستان ، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزکرانی تواناکان و مه‌شق پێکران به هێزه‌کانی ئه‌و ده‌زگه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.سه‌رۆک کۆماری ئێراق وتی: ئه‌و وڵاته له‌جیاتی گشت وڵاتانی جیهان بۆ به‌ره‌نگاریی تیرۆریزم به‌شداری شه‌ڕێکی چاره‌نووس ساز بووه‌و ئه‌رکی سوپا که ده‌زگه‌یه‌کی نیشتیمانی دێته‌ئه‌ژمار، پاراستنی ئاسایش، سه‌قام و ده‌سکه‌وته به‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانە.
خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگریی ئێڕاقیش له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌ئاماژه به ڕه‌وتی هه‌ڵمه‌تی سوپا له پارێزگاکانی ئه‌نبار(ڕۆژاوای ئێراق) و سه‌لاحه‌دین(باکووری ئێراق) بۆ ئازادکرانی موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه وتی: هه‌موو هێزه‌کانی سوپا بۆ بنبڕکردنی تیرۆریزم ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کانیان جێ به‌جێ ده‌که‌ن.
خالید عوبه‌یدی وتی: وره‌ی سه‌ربازانی ئێراقی له هه‌مبه‌ر تیرۆریستان‌دا تادێ به‌هێزتر ده‌بێ و سوورن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژی و پاکتاوکردنی هه‌موو ناوچه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شاره‌کان.